خواردەمەنیی خێرا پەیوەندیی بە ئازارەوە هەیە

خواردنی خواردەمەنیی خێرا، پەیوەندیی بە ئازارەوە هەیە و جەستە والێدەكات زیاتر و زووتر هەست بە ئازار بكات، وەك لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی ئاشكرایكردووە.

لێكۆڵینەوەكە لە ئەمریكا كراوە، ئەنجامەكەی ئاشكرایكردووە، “تەنانەت ئەگەر تەندروست و جەستە رێك و لاوازیش بیت، خواردنی خواردەمەنیی خێرا دووچاری چەندین نەخۆشی و گرفتی تەندروستیت دەكاتەوە”.

كەڵەكەبوونی كۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەكاندا، تەنها تووشی جەڵتەت ناكات، بەڵكو دەبێتەهۆی هەوكردنی جومگەكان و هەستكردن بە ئازار لەو بەشانەی جەستەدا، بەشێك لە ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوە ئەمریكییەكە وا دەڵێت و روونیكردووەتەوە، چەورییە تێرەكان لە خوێندا پەیوەندیی لەگەڵ خانە دەمارەكاندا دەگرن و بەوەش مرۆڤ دووچاری دۆخێك دەبێت زووتر و زیاتر هەست بە ئازار لە بەشەكانی جەستەیدا لەوانە جومگەكان بكات.

ئەو لێكۆڵینەوە زانستییە لە داڵاسی ئەمریكا كراوە، بۆ ماوەی هەشت هەفتە ژمارەیەك مشك و جرج خراونەتەژێر تاقیكردنەوەوە و خواردەمەنیی خێرا و چەوریان دەرخوارد دراوە، بە ئامێری تایبەت چاودێریی كراون و دەركەوتووە زیاتر هەست بە ئازار دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share