رۆژنامەنووسێكی كورد خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنكۆڵكاریی لە عێراق دەباتەوە

بە راپۆرتێكی بنكۆڵكاری لەسەر بەدەستهێنانی رەگەزنامەی دووەم لەلایەن هاوڵاتییانی كوردستانەوە، رۆژنامەنووسێكی كورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری بۆ ساڵی 2022 له عێراق.

دامەزراوەی (چاوی رۆشنبیری و هونەر)ی عێراقی لە بەغداد پێشبڕكێیەكی ئەنجامدا و رۆژنامەنووس (سەلاح حەسەن بابان) بە راپۆرتێكی بنكۆڵكاری بەشداری تیاكرد.

لیژنەی هەڵسەنگاندن بەسەرۆکایەتیی غانم حەمید، هونەرمەندی گەورەی عێراق بڕیاریدا ڕاپۆرتەكە كە بە ناونیشانی، “الجنسیة الثانیة تفقد كردستان العراق ملیارات الدولارات.. استثمار و ترفیه لاثریائه و سیاسییه و فرصة لجوء لفقرائه” وەک باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری بۆ ساڵی 2022 لە عێراق لە نێوان چەندین راپۆرتی دیکە کە لەو پێشبرکێدا بەشداربوون دەستنیشان بكات.

راپۆرتەكە بە سپۆنسەریی دامەزراوەی “نیرج” و بەهاوبەشی لەگەڵ رۆژنامەی (العالم الجدید) ئامادە و بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

خواردەمەنیی خێرا پەیوەندیی بە ئازارەوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو…
Total
0
Share