چاڤی بۆ چاودێریکردنی یاریزانێک گەیشتە قەتەر

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە یاریگای “البیت” ئامادە دەبێت بۆ چاودێریکردنی یاریی نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا.

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاسکرایکردووە، چاڤی لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یاریگای (البیت) ئامادە دەبێت، ئامانجی ئامادەبوونیشی لە وڵاتی قەتەر بۆ چیژوەرگرتنە لە یارییە مێژوویەکە، هەروەها لە نزیکەوە بەدواداچوون و چاودێریکردنی تواناکانی ئیلکای گوندۆگانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

گوندۆگانی یاریزانی مانچستەر سیتی، بژاردەیەکە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی بەرشلۆنە لە وەرزی داهاتوو.

یاریزانەکەی “دای مانشافت” تەمەنی 32 ساڵە و هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی کۆتاییدێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share