خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدەدرێن.

لە یاریگای ئیماراتس یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەرانبەر بەنفیکای پۆرتوگالی یاریدەکات، بەوپێیەی لە یاریی چوون یەکسانبوون (1-1) باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشاوە، هەر یەکسانبوونێک بەبێ گۆڵ، یاخود بردنەوەی ئارسیناڵ یانە ئینگلیزیەکە دەگەیەنێتە قۆناغی 16.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا یانەی مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی دەکات، سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە بەهێز و ناوازەن، بەڵام ئەنجامی یاریی چوون بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهاتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانە ئینگلیزیەکە سەرکەوتن تۆماردەکات.

یەکێکی دیکە لە یارییە بەهێزەکان لە نێوان یانەی ئەی سی میلان و سرڤینیا زڤیزدا لە یاریگای سان سیرۆ ئەنجامدەدرێت، ئەنجامی یاری چوون یەکسانبوون بووە (2-2)، لەبەرئەوەیە ڕۆسۆنێریەکان پێویستیان بە بردنەوە، یاخود یەکسانبوونە تاوەکو سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

ئارسیناڵ – بەنفیکا (8:55)

گلاسگۆ ڕەینجەرز – ڕۆیاڵ ئانتوێرب (8:55)

ڤیاڕیاڵ – ڕێدبول سالزبۆرگ (8:55)

هۆفنهایم – موڵدە (8:55)

ناپۆلی – غەڕناتە (8:55)

شاختار دۆنستیک – ماکابی تەل ئەبیب (8:55)

ئەیاکس ئەمستەردام – لیل (8:55)

کلەپ بروج – دینامۆ کیێڤ (11:00)

مانچستەر یونایتد – ڕیاڵ سۆسیداد (11:00)

میلان – سرڤینیا زڤیزدا (11:00)

لیستەر سیتی – سلاڤیا پراگ (11:00)

ڕۆما – سپۆرتینگ براگا (11:00)

دینامۆ زاگریب – کراسنودار (11:00)

بایەرلیڤەرکوزن – یۆنگ بۆیز (11:00)

ئایندهۆڤن – ئۆڵۆمپیاکۆس (11:00)

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی

بابەتی دواتر

ئاماری نوێ.. مباپێ یەکەمی جیهانە و هالاند لە 10 گرانبەهاکەدا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share