(ڤیدیۆ) بایرن میونشن کلاسیکێری برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانی وه‌رز

یانه‌ی بایرن میونشن کلاسیکێری خولی ئه‌ڵمانیای له‌ بوروسیا دۆرتمۆند برده‌وه‌ و ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانیای له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کلایی کرده‌وه‌.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 31ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداریی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ باڤارییه‌که‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی بایرن له‌ خوله‌که‌کانی 15، 34، 83 له‌لایه‌ن سێرج گنابری، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، جه‌مال موسیالاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی بوروسیا دۆرتمۆند-یش له‌ خوله‌کی 52 له‌لایه‌ن ئیمیری جانه‌وه‌ به‌ لێدانی سزا تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 75 خاڵ و سێ هه‌فته‌ به‌ر له‌کۆتایی وه‌رز ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانیای یه‌کلایی کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند به‌ 63 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی بوندسلیگا به‌ جێگیری مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

توركیا لە دژی ڕوسیا بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ 3-1 مانچسته‌ر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share