دادگا بەرۆکی یوڤێ بەرنادات و سزایەکی دیکە بەڕێوەیە

یانەی یوڤانتۆس جارێکی دیکە لەلایەن دادگای تۆرینۆوە تۆمەتبارکراوە، ئەگەر هەیە سزای شکاندنی خاڵ بەسەریاندا بسەپێنرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “توتۆ مێرکاتۆ وێب”، بە تۆمەتی شاردنەوەی زانیاریی سەبارەت بە سەرمایەی یانە و ئەو سەرچاوە داراییانەی سەرمایەی یانەکە دابین دەکەن، دادگای ئیتاڵیا دووبارە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە کاروبارە کارگێڕییەکانی یانەی یوڤانتۆس کردووە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، دادگا لەبارەی ئەو دۆسییە نوێیەوە بڕیارێک بدات، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن سزای شکاندنی خاڵ بە ڕێژەی لەسەددا (15)، واتا بەلایەنی کەمەوە (12 تاوەکو 13) خاڵ لە ژمارەی خاڵەکانیان لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا کەمبکرێتەوە.

لە ئێستادا یانەی خانمە پیرەکە بە کۆکردنەوەی (69) خاڵ دووەمی خولی ئیتاڵیایە، ئەگەر سزاکە بسەپێنرێت ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو ناکەن.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بۆ بەرپرسانی سیتی: ئەم یاریزانەم ناوێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە جێگرەوەی بوسکێتسی دابینکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“خلیجی 25” بۆ ساڵی 2023 دواخرا

ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی، کۆنفرانسێکی تایبەتی ئەنجامدا و بڕیاردرا جامی کەنداوی 25 بۆ ساڵی 2023 دوابخرێت.…
Total
0
Share