كەشناسیی هەرێم: كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە كۆتایی هات

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، كاریگەریی ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەكە كردبوو كۆتایی هات.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە كاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایی هات، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكان تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری تاوە باران دەبێت لە هەندێك كاتدا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ-ش، كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكردووە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، هەندێك ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمەبارانى کەمى دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: نەخواردنی نانی بەیانی ئەگەری مردن زیاد دەکات

بابەتی دواتر

ترەمپ پاڵپشتی کۆمارییەکان لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share