سوپای بەریتانیا هۆشداری لە گواستنەوەی جەنگ بۆ بۆشایی ئاسمان دەدات

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا هۆشداریدەدات لەوەی ڕوسیا لە بۆشایی ئاسماندا جەنگ دژی ڕۆژئاوا بەرپابكات.

ئەدمیراڵ تۆنی راداكیم، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا پێیوایە دەشێت هێزەكانی ڕوسیا پەنا بۆ بوارەكانی دیكە ببەن دوور لەو جەنگە مەیدانییە كلاسیكییەی ئێستا لە ئارادایە، لەژێر ئاودابێت، یان لە ئاسمان.

وتیشی، “ڕوسیا توانایەكی باشی لە بۆشایی ئاسماندا هەیە، نمونەی ئەوەمان لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا بینی، كاتێك پێكهاتەیەكی لە بۆشایی ئاسماندا تەقاندەوە و بووە هۆی تۆز و خۆڵێكی گەورە، توانای ئەتۆمی و توانای ژێرئاویشی هەیە”.

هۆشدارییەكانیشی درێژەپێدا لەبارەی هێزی ڕوسیا و وتی، “توانای بەئامانجگرتنی ناوچەی دیكەی دوور لە ئۆكرانیای هەیە، ئەوەی لە بوارەكانی وزە، بوارە دیپلۆماسییەكان و جەنگی زانیاریی دەیانكات باشترین بەڵگەیە”.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە شەڕی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستا درێژەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لە کەرتی گەشتیاریدا تۆمارکردووە

وڵاتی سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا تۆمارکردووە لەبواری گەشتیاریدا و راپۆرتێکی کۆڕبەندی…
Total
0
Share