(ڤیدیۆ) پۆڵەندا لە سعوودیەی بردەوە و چووە پلەی یەکەم

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئپۆڵەندا ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سعوودیە تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای (استاد المدینە التعلیمیە) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر سعوودیە تۆمار کرد.‏

گۆڵەکانی پۆڵەندا لە خولەکەکانی 39، 82 لەلایەن پیۆتەر زێلینیسکی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پۆڵەندا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و مەکسیک ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. لافاوێكی گەورە لە دهۆك دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی سەری لێشێواوە

كیلیان مباپی دڵتەنگە بەو دۆخەی تێی كەوتووە و نازانێت لەكوێیوە چارەسەرەكان دەستپێبكات. پاش ئەوەی لە یارییەكەی پاریس و…
Total
0
Share