مباپی سەری لێشێواوە

كیلیان مباپی دڵتەنگە بەو دۆخەی تێی كەوتووە و نازانێت لەكوێیوە چارەسەرەكان دەستپێبكات.

پاش ئەوەی لە یارییەكەی پاریس و مۆنتیپیلییە لێدانی سزای دووەم لەلایەن نێیمارەوە جێبەجێ كرا، شەڕ و ناكۆكی كەوتە ماڵی فەرەنسییەكانەوە.

مباپی پێیوایە ئەو كەسی یەكەمی لێدانە سزاكانە و پێویستە سەرجەمیان ئەو جێبەجێی بكات، بەڵام لێدانی سزای دووەم لە یارییەكەدا نێیمار جێبەجێ كرد ئەوەش مباپی توڕە كردووە.

سەرچاوە ڕاگەیاندنەكان دەڵێن مباپی پێش نوێكردنەوەی بۆندەكەی، بەڵێنی گەورەی پێدرابوو، بەڵام ئێستا كە نوێیكردۆتەوە، دژایەتی دەكرێت و لە ژووری خۆگۆڕین بەتەنها ماوەتەوەو سەرجەمیان پشتیان تێكردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان مباپی لە نوێكردنەوەی بۆندەكەیدا بەڵێنی ئەوەی پێدراوە موچەكەی زۆرترین بێت و ڕای هەبێت لە كڕینی یاریزاندا و خۆشی كەسی یەكەم بێت لە لێدانە سزاكاندا.

بابەتی پێشتر

‎کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: زیانەکان زیاتر لە 15 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share