لوکاکو لە کوێیە؟ تاوەکو ئێستا یاری بۆ بەلجیکا نەکردووە..

ڕۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلان تاوەکو ئێستا بەشداری لە مۆندیالی قەتەر نەکردووە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە و دەست بە یاریکردن دەکات.

ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا لەبارەی ڕۆمێلو لوکاکوی هێرشبەری ئینتەر میلانەوە دەڵێت، “بڕیاربوو بۆ گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان قۆناغی چاسەربوون لە پێکان تێپەڕبکات و بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو قۆناغەی خێراتر لە کاتی دیاریکراو بڕیوە، پێویستە چاوەڕێ بکەین و لە دوو یەکەی مەشقوڕاهێنانی داهاتوودا بڕیاردەدەین.”

هەروەها دەڵێت، “پێموانییە لوکاکو بتوانێت بەشداریی ڕووبەڕووبوونەوەی مەغریب بکات، ئەوەی یاریدەکات دەبێت ڕیتمی یاریی پەیڕەو بکات، بەهۆی یاسای پێنج ئاڵوگۆڕەوە توانامان هەیە بە دوو پێکهاتە یاریبکەن.”

لوکاکو لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 دووچاری پێکانی بەستەری ئەژنۆی چەپی بوو، تاوەکو ئێستا لە قۆناغی چارەسەربوون بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بۆ ماوەی یەک هەفتە قاوە مەخۆرەوە وزەت زیاد دەبێت

بابەتی دواتر

ڕافینیا بۆ هاندەرانی بەڕازیل: هەڵەی نێیمار ئەوەیە لە بەڕازیل لەدایکبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share