مامۆستا و فەرمانبەران گردبوونەوە و داوای گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكەن

گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەران لە هەڵەبجە ئەرشیف

مامۆستا و فەرمانبەران لە سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكەن.

لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی و باخی گشتی لە هەڵەبجە، ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاجیاكان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران یاداشتێكیان خوێندەوە و تیایدا سەرەڕای ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر راگرتنی پلەبەرزكردنەوە، هۆشداریشیاندا لەو پێشنیارەی لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی راژەوە سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی مەرجدار خراوەتەڕوو.

لە یاداشتەكەدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتییەكانی (هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان)ی كوردستان كراوە هاتووە، بەو جۆرە نایەكسانییەی لەنێوان مووچەخۆران دروستكراوە، هێندەی دیكە گیانی نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكدا دەكوژن و بارودۆخی دەروونی خەڵك نائارامتر دەكەن.

داواشیانكرد، بڕیاری گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوە بۆ كۆی مووچەخۆران وەك یەك بدرێت و لە بودجەی ساڵی 2023دا جێگیربكرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: زۆرترین باران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هیران بووە و بارانبارینیش بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

گۆڕانی ئاووهەوا چی لە مێشكی منداڵان دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی…
Total
0
Share