کەشناسی: زۆرترین باران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هیران بووە و بارانبارینیش بەردەوامدەبێت

كاریگەری بارانبارین لە سلێمانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی لە شەو و رۆژی رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ناوچەی هیران زۆرترین ڕێژەی باران باریوە کە 107 ملیمەترە، بەپێی پێشبینییەکانیش بارانبارین بەردەوامدەبێت.

بەپێی ئەو ڕێژەی بارانبارینەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە هیران 107 ملیمەتر باران باریوە کە زۆرترین رێژەی بارانبارینی تۆمارکراوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە کفریش کەمترین باران باریوە کە 24.2 ملیمەترە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچڕ پچڕ هەندێکجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

پلەکانی گەرماش 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە رۆژانی پێشوو بەرزدەبنەوە.

سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەیبەت حەلبوسی: ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بوونی هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئومێدمان پێتانە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: بەهۆی خراپیی کوالێتییەکەیەوە کەسانێکی زۆر کێشە بۆ کارتی نیشتمانییەکانیان دروستدەبێت

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپیی کوالێتییەکەیەوە کەسانێکی زۆر کێشە بۆ کارتی نیشتمانییەکانیان دروستدەبێت. عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share