چەمچەماڵ.. دوو کەس لە ‘تەقەکەر و تێکدەرەکانی شار’ دەستگیرکران

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد، پاش ته‌قه‌كردنێكی زۆر له‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ “تەقەکردن و تێكدانی شار’.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، “پاش ئەوەی سەرلە ئێوارەی 2020/10/14 تەقەیەکی زۆر له‌ چه‌مچه‌ماڵ كرا، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتییاندا، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد به‌ لێکۆڵینەوە”.

ئاسایش ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، لە ئەنجامدا دووکەسیان دەستگیرکردووه‌ بە “ناوەکانی (ێ،ک،ع) (ب،ح،ڕ)،کە تۆمەتباری تەقەکانن و دوو کڵاشنکۆف و یەک دەمانچەی جۆری گڵۆک و دوو چەقۆیان پێ گیراوە”.

لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بە بڕیاری (570) ئه‌و دوو كه‌سه‌ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە، وه‌ك بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر لەڕێگەی ژمارە بانکییەکەوە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆدەکاتەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری…
Total
0
Share