دەوامی سبەینێی خوێندنگەكانی كۆیە و سۆران كرا بە پشوو

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای كۆیە، دەوامی سبەینێی خوێندنگەكان كرا بە پشووی فەرمی.

كەمێك لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، سبەی پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم خوێندنگەكانی سنووری قەزای كۆیە.

هاوكات لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سبەینێ لە خوێندنگەكان پشوو دەبێت و راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، “سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاری دا سبەی شەممە بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەكان، رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پشووەکانی جەژندا نزیکەی 160 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە 159 هەزار و 583 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share