بەهۆی هەورەبروسكەوە، تاوەرێكی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەتەقێتەوە و گڕدەگرێت.
وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دیارە، ئەمشەو لە كاتی بارانباریندا هەورەبروسكە لە تاوەرێكی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەدات و بەشی سەرەوەی تاوەرەكە دەتەقێتەوە و گڕدەگرێت.
هەر ئەمشەو بەهۆی هەورەبروسكەوە، ئاگر لە ماڵێكی قەزای كفری كەوتەوە و زۆربەی ژوور و بەشەكانی خانووەكە سووتان.