لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان: مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 10 ی مانگی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 7 ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند، “لەگەڵ وەزیری پەروەردە گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕۆژی 10 ی 1 ی 2021 پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە و بۆ قۆناغی 12cی ئامادەیی پرۆسەی خوێندن ٪100 لە 100 دەبێت”.

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەکە ئاماژە بەوەدەکات، “ئەگەر بارودۆخی تەندروستی سەخت بوو ئەوا میکانزمی دیکە بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندن بۆ قۆناغەکان ڕادەگەیەنرێت و هەموو هەوڵێکی وەزارەتی پەروەردەش ئەوە دەبێت کە پرۆگرامی خوێندن تەواوبکرێت”.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، “بەرنامەیەکمان داناوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشمان لێ ئاگادار کردووەتەوە و بۆ دەستپێکردنی خوێندن پێویستمان بە ڕاوێژ و بڕیاری وەزارەتەکانی دیکە هەیە وەک وەزارەتی تەندروستیی هەرێم”.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر بارودۆخی تەندروستی لە هەرێم تا ئەو بەروارەی کە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دانراوە گونجاو نەبوو، ئەوا دەبێت جارێکی دیکە بڕیاری دیکە بدەین و پرۆسەی خوێندن دەستکاری بکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

شاندی باڵای یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

بابەتی دواتر

بۆچی کۆنتی یاری بە ئیرکسن ناکات؟ کار گەیشتووەتە سوکایەتیکردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا میوانداریکردنی لیژنەی گفتوگۆ لەکاتی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا قەدەغەدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای لەلایەن خوێندکارانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share