كوردێك سەری یاریزانانی مۆندیال “چاكدەكات”

رێبینی دەلاک خەڵكی قەزای دەربەندیخانە و ساڵانێكە لە بەریتانیا وەك سەرتاش كاردەكات، زۆرێک لە یاریزانەکانی برایتن لای رێبین سەریان چاكکردووە.

ئەو سەرتاشە كوردە ئێستا لە قەتەرە و بەھۆی برایتنەوە، ئەمڕۆ سەری زۆرینەی یاریزانانی ھەڵبژاردەی وێڵزی چاكکردووە و تەواوی رۆژەکە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەدا بووە.

بەپێی زانیارییەكان و وتەی شارەزایانی وەرزشی تۆپی پێ، بڕیارە رێبین كاری سەرتاشی بۆ یاریزانانی هەردوو ھەڵبژاردەی ئێران و ئیکوادۆریش بكات و دەڵێن، “رەنگە بەھۆی ماک ئەلیستێری ئەرجەنتینییەوە سەری چەند یاریزانێکی ئەو ھەڵبژاردەیەش چاکبکات”.

بابەتی پێشتر

موننە شەلەبی بە كەیسی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: ئاو بەرزبووەتەوە بەڵام لافاو دروستنەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share