شاژنە ئەلیزابێس ئاهەنگ بەبۆنەی 73 ساڵەی هاوسەرگیرییەوە دەکات

ئەلیزابێسی شاژنی بەریتانیا و ئەمیر فلیپی هاوسەری، ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم، بەهۆی 73 ساڵەی یادی هاوسەرگیرییان ئاهەنگیان ئەنجامدا و ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ ئەندامێکی خێزانی شاهانە ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوون.

شاژنە ئەلیزابێسی تەمەن 94 ساڵ و ئەمیر فیلیپی 99 ساڵ، لە 20ی تشرینی دووەمی 1947دا هاوسەرگیرییان کردووە، دوای تەنها دوو ساڵ لە کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم.

کۆشکی بەکینگهام وێنەیەکی شاژن و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە سەیری کارتێکی پیرۆزبایی ساڵیادی هاوسەرگیرییان دەکەن کە لە شازادە جۆرج، شازادە شارلۆت و شازادە لویس پێیانگەیشتووە.

ئەو وێنەیە لە قەڵای وێندەرسۆن لە بارەگای شاژن لە ڕۆژئاوای لەندەن گیراوە، کە ماوەی ساڵێکە لە خۆیان کەرەنتینە کردووە تێیدا.

ئەو دوو هاوسەرە بۆ یەکەمجار لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕە مامی فیلیپ یەکیان بینی لەساڵی 1934.

پێشتر لە یادی 50 ساڵەی هاوسەرگیرییان لە ساڵی 1997 ئەلیزابێسی شاژنی بەریتانیا ڕایگەیاند، “بەدرێژایی بەیەکەوە بوونمان فیلیپ هۆکاری بەهێزیمبووە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئامادەکردنی قیمە و مانەوەی قەدەغەیە

بابەتی دواتر

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتھەڵگری قاچاخدا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share