ئه‌مڕۆ هه‌ینی، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له قه‌ته‌ر ده‌ستیپێکرد، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له یارییه‌کی به‌هێزدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر وێڵز تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له یاریگای (استاد احمد بن علی) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی کارلۆس کیرۆش کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی ئێران له خوله‌که‌کانی 97، 100 له‌لایه‌ن ڕۆزبێ چاشمی و ڕامین ڕیزائیانهوه تۆمارکران.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران توانی له هه‌ردوو تایمی یارییه‌که‌دا باڵاده‌ستی نیشانبدات، به سوودوه‌رگرتن له‌و کارته سووره‌ی له خوله‌کی ٨٧ به ڕووی واین هینیسی گۆڵپارێزی وێڵزدا به‌رزکرایه‌وه، توانیان دوو گۆڵ له کاته زیادکراوه‌کاندا تۆمار بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه پله‌ی دووه‌می گرووپی دووه‌م، له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا بڕیاره ئه‌مشه‌و ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا ببێته‌وه.