لێدوانی چوامینی یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدرید چوامینی یاریزانی نوێی یانەكەی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان ناساند.

چوامینی فەرەنسی لە مۆناكۆوە بە 80 ملیۆن یۆرۆی كاش و 20 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە كرد.

پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند: “لەئێستاوە كار بۆ ئەوە دەكەین ناسناوی پانزەیەمینی چامپیۆنز لیگ ببەینەوە، بۆیە بەردەوام یاریزانی باش دەكڕێن.”

چوامینی یاریزانی نوێی ڕیاڵیش وتی هەموو شتێك دەكەم بۆ ئەوەی ڕیاڵ ناسناوی زیاتر بباتەوە.

بەشێك لە وتەكانی چوامینی:

/ من زۆر دڵخۆشم كە لێرەم، ئەوپەڕی توانای خۆم بۆ ڕیاڵ مەدرید بەكار دەهێنم.

/ پێكەوە بە جددی كاردەكەین بۆ ئەوەی ناسناوی زیاتر بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنین.

/ سوپاس بۆ سەرۆك و بەڕێوەبەری كارەكانم كە توانیم پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بكەم، هەلە مەدرید.

/ من دڵخۆشم كە لێرە یاریی دەكەم و خەونەكەم هاتە دی.

 

/ چەندین گرێبەستی ترم لەبەردەست بوو بەڵام دواجار كە زانیم ڕیاڵ مەدرید گرنگی دەدات بۆ یەك خولەك بیرم نەكردەوە.

/ قسەم لەگەڵ كامافینگا و بنزیمە كرد، دڵخۆشم كە ئەوان لێرەن، بنزیمە باشترین یاریزانی جیهانە، كاتێك زانی گفتوگۆكان دەستی پێكردووە، بابەتەكەی هەمووی بۆ ڕوونكردمەوە.

/ مباپی بڕیاری مانەوەی دا لە پاریس، دەشیزانی كە من دەڕۆم لە مۆناكۆ، پێشیوتم كە بچمە پاریس، بەڵام دواتر تێگەیشت و دڵخۆش بوو.

/ دەتوانم تۆپی زۆرتر وەربگرمەوە و دەشتوانم هاوكاری تیپەكەم بكەم بۆ ئەوەی باشتر بن.

/ دەتوانم لە ئیرتیكاز یاریی بكەم و دەشتوانم زیاتر بگەڕێمەوە بۆ دواوە، دەتوانم لە چەند پێگەیەك یاریی بكەم، هیچ كێشەیەكیشم نیە بەوەی لە پێشەوە یاریی بكەم یان لەدواوە.

بابەتی پێشتر

دەوڵەمەندەكانی جیهان 1.4 تریلیۆن دۆلار لە 2022دا لەدەستدەدەن

بابەتی دواتر

ئیسرائیل چەندین كاروانی چەكی ئێرانی لە عێراق تێكشكاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share