(ڤیدیۆ) به‌ڕازیل نمایشێکی ناوازه‌ی کرد و سڕبیای پۆڵایینی تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سڕبیا تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ‌له‌ یاریگای (استاد لوسێل) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی “تیتی” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی به‌ڕازیل له‌ خوله‌که‌کانی 62، 73 له‌لایه‌ن ڕیچارلیسۆنه‌وه‌ تۆمارکران.

هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا توانی له تایمی یه‌که‌مدا کێبڕکێی پێکهاته‌ی “سێلیساو” بکات، به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌مدا ئه‌زموون و کوالێتی به‌رزی پێکهاته‌ی به‌ڕازیل یه‌کلاکه‌ره‌وه ‌بوو.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه‌ پله‌ی یه‌که‌‌می گرووپی حه‌وته‌م، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا سویسرا به‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌وه‌ (سێ خاڵ) له‌ پلهی دووه‌مدایه‌ و یانه‌کانی کامیرۆن و سڕبیا به‌بێ خاڵ چوونه‌ پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌مه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر سەرجەم تیمەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share