لەبەرچی ئوپامیکانۆ یەکەم بۆندی بایرنی ڕەتکردەوە؟

دایۆت ئوپامیکانۆ هۆکاری ڕەتکردنەوەی یەکەم بۆندی یانەی بایرن میونشن بۆ میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکرادەکات.

بەرگریکاری فەرەنسا و پێشووی یانەی لایپزیک، دایۆت ئوپامیکانۆ لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد، لە نوێترین چاوپێکەوتندا چەندین زانیاری گرنگ لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانە باڤارییە نوێیەکەی ئاشکرادەکات.

بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکە ئاماژە بە بۆندێک دەکات، کە لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەلایەن بایرنەوە بەدەستیگەیشتووە، بەڵام دایکی پێی وتووە، ” نەخێر، دەبێت سەرەتا ئەزموون بەدەستبهێنیت، دواتر دەتوانیت ئەرکە گەورە و قورسەکان بخەیتە ئەستۆی خۆت”.

ئوپا بە گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” لە تەمەنی 16 ساڵیدا بۆندم لە بایرن میونشنەوە پێگەیشت، بەهۆی هەڵوێستی دایکمەوە قورسبوو بە بۆندەکە قایلبم، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەو کاتەدا هاوڕای تەواوی دایکم بووم، داوایدەکرد ئەزموونی زیاتر بەدەستبهێنم، تەواوی ڕێڕەوی ژیانی وەرزشیم سەرکەوتوو بووە، لە لیڤرینگ و سالزبۆرگ و لایپزیک ئەزموونم بەدەستهێنا و توانا و بەهرەی یاریکردنم بەشێوەیەکی هەرەمی سەلماند، بەرهەمەکەی واژووکردنی گرێبەستبوو بوو لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ بایرن میونشن”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە ماوەی دوو مانگدا نزیکەی 113 ملیۆن دینار سزای شوێنە گشتییەکان دراوە

بابەتی دواتر

بلینکن لەبارەی ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازیی نێوان چین و ئەمریکا وەڵام دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share