هۆشداریی لەو شەپۆلی بارانبارینە دەدرێت کە هەرێم دەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم هۆشداری لەو شەپۆلی بارانبارینەوە دەدات کە پێشبینی دەکرێت هەرێم بگرێتەوە و لافاو لە هەندێک شوێن دروست بێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، “شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارێزگای هەولێر و باکوری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “کاتی هۆشداری لە پارێزگای هەولێر لە کاتژمێر 3:00 ی بەرەبەیان بۆ 3:00ی دواینیوەڕۆی رۆژی هەینییە، هەر کاتێک 20 ملم باران لە کاتژمێرێکدا ببارێت مەترسی لافاو دروست دەبێت”.

ئاشکراشی کردووە، “پێشبینی دەکرێت لە سنووری پارێزگای هەولێر لە سەرووی 35 میلیمەتر باران ببارێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا لە سەرووی 50 ملم، لە پارێزگای سلێمانی سەروو 40 ملم، لە ناوچە شاخاوییەکانیشی سەروو 50 ملم بارانببارێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ناوی پاڵێوراون بۆ دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەک بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی كارەبای بۆ كەركوك دروستكردووە

كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكووری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، حەوت تاوەری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بە بۆمبی چێندراو‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌‌وه، كاره‌بای به‌شێك…
Total
0
Share