تانیا حسێن.. لە چەندین پۆستی وزارییەوە بۆ باڵیۆزی عێراق لە فینلاند+وێنە

تانیا حسێن، ژنێکی خەڵکی شاری سلێمانی-یە و لە یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیا خوێندنی تەواوکردووە، ئێستا وەک باڵیۆزی عێراق لە فینلاند کاردەکات.

ئەو ژنە کوردە ئەگەرچی پێشتر وەک ڕاوێژکاری سیاسی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە فینلاند کاری کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی باڵیۆزەوە ئێستا وەک باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە کاردەکات.

پێشتر مەسیل زەیف سەبتی، باڵیۆزی عێراق بوو لە فینلاند، بەڵام ئێستا جێگەکەی چۆڵە و تاکە کەسێک کە بۆ ئەو پۆستە شیاوبێت تانیا حسێن-ـە.

تانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی iltalehti ی فینلاندی ڕایگەیاندووە، “ئێستا عێراق دەیەوێت بکەوێتەوە سەرپێی خۆی و بەڕووی جیهاندا بکرێتەوە، بۆیە پێویستی بە نوێنەری بەهێزدەبێت لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپادا”.

ئەگەرچی باڵیۆزی وڵاتان دەبێت لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و سەرۆککۆماری عێراق-ـەوە دیاری بکرێت، بەڵام تانیا حسێن تا ئێستا ئەو قۆناغە فەرمییانەی نەبڕیوە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح باس لە كاری هەواڵگری و سیستمی ئاسایش دەكات

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی 3-0 بێرمینگام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share