ئەمریكا داوای یەكڕیزی لە كورد دەكات

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ناوەرۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەخاتەڕوو و دەڵێت، تاوتوێی یەكڕیزی كوردمان كرد.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، دوێنێ قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ هەرێمی كوردستان و ئیدانەكردنی هێرشەكەی ئەمدواییەی ئێران كە سەروەریی عێراقی پێشێلكرد.

وتیشی، “تاوتوێی یەكڕیزی كورد و پێویستی پێكهێنانی حكومەتمان كرد كە عێراقییەكان و خاكەكەی بپارێزێت”.

شه‌وى ڕابردوو بە 12 مووشەكى بالیستى هێرشكرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

دوێنێش ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا”.

توله‌ر وتیشی، “پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share