رەهێڵ فەرەیدون: تێبینیمان لەسەر تەندەرەكانی وەزارەتی تەندروستی هەیە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “تێبینیمان لەسەر تەندەرەکانی وەزارەتی تەندروستی هەیە”.

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند، لەسەرەتای پێدانی تەندەری ستیكەر بە كۆمپانیاکان تێبینیمان هەبووە، بەڵام هەنگاوی باش بۆ كەمكردنەوەی دەرمانی قاچاخ نراوە و ناتوانین تەنها لە ماوەی ساڵێکدا كۆنتڕۆڵی سەرجەم دەرمانە قاچاخەکان بكەین.

دەشڵێت “ئەگەر باس لەوە نەکرێت کە هەنگاوی باش نراوە ئەوا بێ ویژدانییە، و ئێمە لیژنەی کوالێتی كۆنتڕۆڵ و لیژنەی بەدواداچوون و قائیمقامیەتیەكانمان هەیە، دڵنیاتان دەكەینەوە كە رێژەی دەرمانی قاچاخ كەمیكردووە و ئەوەی رووی داوە كۆنتڕۆڵ دەكرێت”

هاوکات، ڕۆژی 6ی مانگی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی کوالێتی كۆنتڕۆڵ ئاگادارییەكی لەسەر جۆرە دەرمانێك بەناوی CONCOR 5 MG بڵاوكردەوە كە ستیكەرەكەی ساختەكراوە و دواتر ڕونكردنەوەكەیان سڕیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share