یوڤانتۆس هازاردی دەوێت و ڕیاڵ بەیل-یشی ناوێت

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، کە یانەی یوڤانتۆس خواستی لەسەر گواستنەوەی ئیدین هازاردە.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەنووسانی بەشدار لە پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەر بێزاربوون لە پێکانە بەردەوامەکانی ئیدین هازارد، بیریان لەوە کردووەتەوە بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن.

هەندێک لە ڕۆژنامەنووسانی مەدرید پێیانوایە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022، یاخود هاوینی 2022 دەستبەرداری هەردوو یاریزان، ئیدین هازارد و گاریس بەیل دەبێت.

هازارد خواستی یانەی یوڤانتۆسی لەسەرە، بەڵام بۆ گواستنەوەی بەیل ناچاردەبن بۆندەکەی هەڵبوەشێننەوە تاوەکو یانەیەکی دیکە بتوانێت بۆندی نوێی لەگەڵدا واژووبکات.

هازارد لەم وەرزەدا 10 یاری بە درێسی ڕیاڵەوە کردووە و تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، گاریس بەیل لە سێ یاریدا بەشداربووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

چوار ئەستێرەی بواری تۆپی پێ لەم وەرزە گۆڵیان تۆمارنەکردووە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: لایەنەكان دەتوانن تا سێ ڕۆژی دیکە تانەکانیان لەسەر هەڵبژاردن پێشکەشبکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە كار بۆ داهاتوو دەكات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزان پێدری و فاتی نزیكبۆتەوە. گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە بۆ نوێكردنەوەی بۆندی…
Total
0
Share