ڕاهێنەری داهاتووی بەرشلۆنە کێیە؟ بوسکێتس و ئەلبا دەفرۆشێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 لەڕووی وەرزشییەوە هەنگاوی گەورە دەنێت، دوورخستنەوەی کومان یەکێکدەبێت لە بڕیارە یەکلاکەرەوەکان.

بەپێی زانیارییەکانی “ئیل ناسیونال”، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ ئیریک تین هاخ، ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام کردووە، هاوینی 2022 هەموو هەوڵێکدەدەن گرێبەستی فەرمی لەگەڵدا واژووبکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، تین هاخ بەوشێوەیەی ئێستا پێکهاتەی بەرشلۆنە بەڕێوەنابات، بەڵکو چەندین یاریزان لەنمونەی ساموێل ئومتیتی، فیلیپی کۆتینیۆ، لوک دی یۆنگ، مارتن برەیزوایت، جۆردی ئەلبا، سێرجیۆ بوسکێتس، سێرجی ڕۆبێرتۆ دووردەخاتەوە.

لە بەرامبەردا بۆندەکانی گاڤی، نیکۆ، مینگوێزا، ئانسو فاتی، ڕیکی پوج نوێدەکاتەوە، هەروەها داوای کڕینی ئەم یاریزانانەش دەکات: هالاند، دی لێخت، ڕیان گراڤنبێرخ، ڤان دی بێک، دانی ئۆلمۆ.

بەشێوەیەکی گشتی، تین هاخ دەگەڕێتەوە سەر پلانی 4-3-3 و هەمان شێوازی تیکی تاکای سەردەمی گواردیۆلا و لویس ئێنریکی بەگەڕدەخاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

بابەتی دواتر

ڕاهێنەرانی یونایتد کار لەسەر ماکتۆمینای دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share