وەڵامی ئیدارەی بەرشلۆنە بە دڵی چاڤی نییە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە داوایەکی چاڤی هێرناندێز-یان بۆ کڕینی یاریزانی نوێ ڕەتکردووەتەوە.داواشیان لێکردووە بە هەمان پێکهاتەوە چالاکییەکانی دوای مۆندیال سەرپەرشتی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە لە پلانیدا نییە هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ پێکهاتەی چاڤی بکڕێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەراندووەتەوە کە لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 پێداویستییەکانیان دابینکردووە و لە ئێستادا بودجەی تەواو بۆ ئەو مەبەستە بەردەست نییە.

لاپۆرتا و هاوکارانی بە چاڤی-یان ڕاگەیاندووە، “ئەوەی لە هاویندا کردوومانە پێداویستی بووە و لەوە زیاترمان بۆ ناکرێت.”

لەلایەکی دیکەوە یانە کەتەلۆنییەکە دەستی بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارخستن کردووە، ئەم هەنگاوانەش ڕێگەیان پێنادات گرێبەستی دیکە واژۆبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت. بۆندی به‌رگریکاری…
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share