هێرناندێز: جۆرجینا دوای ئەوەی کریستیانۆی ناسی، وازی لە ئێمە هێنا

مام و بەخێوکەری جۆرجینا ڕۆدریگێز، ڕەخنەی توند لە مۆدێلە ئەرجەنتینییەکە دەگرێت و بە پشتگوێخستنی خێزانەکەی تۆمەتباری دەکات.

جیسوز هێرناندێز، مامی جۆرجینا ڕۆدریگێزی خۆشەویست و دەستگیرانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، دوای زیندانیکردنی باوکیان بەهۆی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە ئەرکی بەخێوکردنی جۆرجینای لەئەستۆگرتووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی ئەرجەنتینی ڕاگەیاندووە، “جۆرجینا شەرم لەوەدەکات ئێمە بە خێزانی خۆی لەقەڵەمبدات، پێیوایە لەئێمە باشترە، لەبەرئەوەی ئێمە ناتوانین وەک ئەو لە خۆشگوزەرانیدا بژین، بەهیچ شێوەیەک داوای هیچ شتێکم لێنەکردووە، لەوکاتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ کریستیانۆ پێکهێناوە، جارێک یان دووان پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵدا کردووم، بەڵام هەرگیز خۆی وەک ئەندامێکی خێزانەکەم لەقەڵەم نادات”.

جیسوز هێرناندێز، مامی جۆرجینا و جانا ئیسکاراباخالی نەنکی

جۆرجینا چەند ساڵێکە پەیوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێ پێکهێناوە، جگە لە سێ منداڵی دیکە، دووانەی ناوبراو خاوەنی منداڵێکن و بڕیاریشە ببنە دایبابی دوو منداڵی دووانەی دیکە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە لەشەوێکدا سێ جار تووشی شۆک کرا

بابەتی دواتر

بۆستن لە واشنتنی بردەوە و جەیسۆن تاتوم 51 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share