(ڤیدیۆ) دێربی گەورەی مانچستەر بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

دێربی مانچستەر بەبێ گۆڵ و کۆتاییهات

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەکانی مانچستەر یونایتد و سیتی ڕوبەروبوونەوە و یاری نێوان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی سیتی بە شێوە یاریکردنی ئاسایی خۆیان توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن، لەبەرانبەردا ئەستێرەکانی سۆڵشایەر بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو وەڵامی هێرشەکانیان دەدایەوە.

سەرباری ڕەخساندنی چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هیچ یەکێک لە هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا دوو جەمسەری دێربی مانچستەر سەرنجی زیاتریان خستە سەر تاکتیکی یاریکردن هێشتنەوەی گۆڵەکانیان بە خاوێنی، بەو هۆیەوە زۆرینەی ڕستە تاکتیکیە هێرشبەرییەکان لە ناوەندی یاریگا کۆتایی پێدەهات.

لەگەڵ هەوڵدانی هێرشبەرانی سیتی و هێرشی هەڵگەڕاوەی شەیتانە سوورەکان، ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی تەنها خاڵێک لە کۆی 11 یاریی وەرزی 2020/2021 ڕێژەی خاڵەکانی ئەم وەرزەی بۆ (20) بەرزکردەوە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ جێگیربوو، یانەی مانچستەر سیتیش بۆ (19) خاڵ و لە پلەی نۆیەمەوە بۆ هەشتەمی ڕیزبەندی سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

مارسیلیا 2-1 مۆناکۆ

بابەتی دواتر

یونایەن بەرلین 1-1 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share