پلانی ئالێگری و یوڤانتۆس گڕ بەردەداتە بازاڕی گواستنەوەکان

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس و ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەر، پێکهاتەی یانەکە بە چوار یاریزانی ئاگرین نوێ دەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئەندریا ئانێلی سەرۆکی بیانکۆنێری هەریەک لە پاڤێل نێدڤیدی جێگری و بۆردی کارگێڕی دەستکراوە کردووە بۆ کڕینی چوار یاریزان کە پێکهاتوون لە، پۆڵ پۆگبا (مان یونایتد)، خالیدۆ کۆلیبالی (ناپۆلی)، ئیمێرسۆن پاڵمێری (چێڵسی)، ئەنخێل دی ماریا (پاریس سان جێرمان).

ئەگەر پلانەکە سەرکەوتوو بێت، وەرزی داهاتوو ئالێگری بە پێکهاتەیەکی ئاگرینەوە بەشداری خولە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان دەکات و دەبن بە یەکێک لە بەهێزترینەکان.

لە ئەگەری بردنەوەی گرێبەستەکاندا، پێکهاتەی یوڤی وەرزی داهاتوو بەم جۆرە دەبێت:

گۆڵپارێز: چێزنی

بەرگری: دانێلۆ، دی لێخت، کۆلیبالی، ئیمێرسۆن

ناوەند: لۆکاتێلی، پۆگبا، ڕابیۆ

هێرشبەر: دی ماریا، ڤلاهۆڤیچ، فیدریکۆ کیێزا

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی: پابەندین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share