بۆ پێشبڕکێی سامسۆنگ.. گووگڵ کاتژمێرە نوێیەکەی ئاشکرادەکات

لە دوایین ڕووداوی تەکنەلۆژیی خۆیدا، کۆمپانیای گووگڵ کاتژمێرە زیرەکەکەی (PixelWatch) دەخاتەڕوو و چەند تایبەتمەندییەکیشی ئاشکرادەکات.

وابڕیارە ئەم کاتژمێرە زیرەکەی گووگڵ کێبڕکێی کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بکات.

کاتژمێرەکە ڕوونما(شاشە)یەکی بازنەیی هەیە کە قەراغەکانی کەمێک چەماونەتەوە، چێوەکەی کانزاییە و چەندین جۆری جیاجیای قایشیش تا پێوەی بکرێت.

ئەم کاتژمێرە بە سیستمی Wear OS 3 کاردەکات و لەگەڵ زۆربەی بەرهەم و تەکنەلۆژیاکانی دیکەی گووگڵدا بەکاردەهێنرێت، هەروەها لەگەڵ پرۆگرامەکانی وەرزش و تەندروستیی “Fitbit”یشدا.

هەروەها کاتژمێرەکە توانای پێوانی ترپەکانی دڵ و چاودێریکردنی نوستنی بەکارهێنەرەکەشی هەیە.

گووگڵ هێشتا وردەکارییەکانی کاتژمێرەکەی لەڕووی نرخ و تایبەتمەندییەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام وابڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕە جیهانییەکانەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەژارییەوە بۆ پادشایەتی

بابەتی دواتر

ئۆریگی بە "چوار بە چوار"ی میلان ڕازییە و گواستنەوەی نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share