(ڤیدیۆ) به‌لجیکا به‌ زه‌حمه‌ت له‌ که‌نه‌دای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا به‌ زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر که‌نه‌دا تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا ‌له‌ یاریگای (احمد بن علی‌‌) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی که‌نه‌دا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ڕۆبێرتۆ مارتینێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی به‌لجیکا له‌ خوله‌کی 44 له‌لایه‌ن میچی باتشوای-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

هه‌ڵبژارده‌ی که‌نه‌دا توانی له زۆرینه‌ی ساته‌کاندا باڵاده‌ستی نیشانبدات، له‌ خوله‌کی 10ی تایمی یه‌که‌م په‌نالتییه‌کیان له‌ده‌ستدا، له‌ به‌رامبه‌ردا “شه‌یتانه‌ سووره‌کان” ئاستێکی مامناوه‌ندیان پێشکه‌شکرد، که‌ شایسته‌ی گه‌وره‌یی پێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌یان نه‌بوو.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه‌ پله‌ی یه‌که‌‌می گرووپی شه‌شه‌م، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا کرواتیا و مه‌غریب به‌ خاڵێکه‌وه‌ پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌میان گرتووه‌.

بابەتی پێشتر

كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لویس ئێنریکی: بە هەمان گوڕوتینەوە ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد. ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌…
Total
0
Share