(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە (120) خولەک ماراسۆنی چارەکی کۆتایی کۆپای تێپەڕاند

بەرشلۆنە بە زەحمەت قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرانبەر غەڕناتە تێپەڕاند

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی بەرشلۆنە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر غەڕناتە ئەنجامدا و بە زەحمەت بردنەوەی تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای نیۆڤۆ لۆس کارمینێس بووە میوانی غەڕناتە و 90 خولەکی یاسایی یارییەکە دوای یەکسانبوون بە دوو گۆڵ لە کاتە زیادکراوەکاندا لە بەرژەوەندی کەتەلۆنیەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یەکەم و دووەمی بلاوگرانا لە خولەکەکانی 88 و 91 لەلایەن ئارۆن ئیسکاندێل بەهەڵە و جۆرجی ئەلبا و گۆڵەکانی غەڕناتەش لە خولەکەکانی 33 و 47 لەلایەن کینیدی و ڕۆبێرتۆ سۆڵدادۆوە تۆمارکران.

لە کاتە زیادکراوەکاندا و بەتایبەت لە خولەکی 100 ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی توانی گۆڵی سێیەم و یەکلاکەرەوە تۆماربکات.

دوای دوو خولەک (خولەکی 102) بە لێدانی سزا فیدی ڤیکۆ گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد، لە تایمی دووەمی زیادکراودا ئەستێرەکانی ئازولگرانا گوشاری توندیان دروستکرد و لە خولەکی 108 فرینکی دی یۆنگ و 112 جۆردی ئەلبا گۆڵی چوارەم و پێنجەمی یەکلاکەرەوەی یارییەکەیان تۆمارکرد، ئەنجامی کۆتاییش (3-5) لە بەرژەوەندی تیپەکەی ڕۆناڵد کومان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە گەیشتنی بە قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد و غەڕناتەش دوای یارییەکی ماراسۆنی ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

بابەتی پێشتر

ئەستۆن ڤێلا 1-3 وێستهام

بابەتی دواتر

چارەنوسى مرۆڤ لە چەند ساڵى داهاتوودا.. چیمان بەسەردێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share