باڵیۆزی دانیمارك سەردانی دژەتیرۆر دەكات

باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر دەكات و پاڵپشتیی وڵاتەكە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر دووپاتدەكاتەوە.

ئەمڕۆ کرستیان تۆرنینگ، باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق و کۆڵۆنێڵ گێرت، پاشکۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارک سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆری كرد و لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پێشوازیكران.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرەڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکان، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر رەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی دانیمارک لەڕووی سەربازی و بەردەوامی کردە سەربازییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.

کرستیان تۆرنینگ، باڵیۆزی دانیمارک تەئکیدیکردەوە لە بەردەوامی رۆڵی وڵاتەکەی وەک ئەندامێکی ناتۆ لە عێراق لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە، هێزەکانی دژەتیرۆر و ھێزەکانی عێراق بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و کارکردن لەپێناو سەقامگیری زیاتر.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە پەیوەستکرا بە باسکردن لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و مەترسییە دەرەکی و هەرێمییەکانی سەر هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كوڕێك بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی قوربانییانی تەقینەوەكەی دهۆك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆوە بینی و بەهای 100…
Total
0
Share