رۆیتەرز: لە سەرەتای ساڵی 2026 هێزی نێودەوڵەتی لە غەزە جێگیردەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، رەنگە مانگی داهاتوو [کە دەکاتە ساڵی نوێ]، هێزی نێودەوڵەتی لە کەرتی غەزە جێگیربکرێت، لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا میکانیزمی چەکداماڵینی حەماس بەڕێوەنەچووە.

دوو بەرپرسی سەربازیی ئەمریکا بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی (ISF) ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی حەماسی پێناسپێردرێت و ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتان، ئارەزووی بەشداریکردنیان لەو هێزە نێودەوڵەتییە، دەربڕیوە.

ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەئێستادا واشنتن کاردەکات بۆ دیاریکردنی قەبارە، پێکهاتە، بنکە و مەشقەکانی هێزەکە.

باسیان لەوەشکردووە، ئەمریکا بیر لە دانانی جەنەراڵێکی ئەمریکی دەکاتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەو هێزە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: دووەم سیستمی بەرگریی ئاسمانیی THAADـی ئەمریکی تێکشکێندرا

نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئـ.ـێران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دووەمین سیستمی بەرگریی مووشەکیی…
Total
0
Share