كارگەكانی بەریتانیا بەهۆی نرخی كارەباوە لەبەردەم مەترسیی داخستندان

شەش لە كۆی 10 كارگەی بەریتانیا دادەخرێن بەهۆی زیادبوونی نرخی كارەبا، وەك ئەوەی ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسەكە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونەی بڵاوكردووەتەوە كە كۆمەڵەی خاوەن كارگەكانی بەریتانیا (Make UK) بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، بەرزبوونەوەی خێرای نرخی كارەبا ڕەنگە ببێتەخۆی داخستنی شەش لە كۆی 10 كارگەی وڵاتەكەدا.

بەدواداچوونەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی نیوەی كارگەكانی بەریتانیا ڕووبەڕووی زیادبوونی نرخی كارەبا بووەتە بەڕێژەی 100%.

ڕێكخەری وزەی بەریتانی (Ofgem) لەكاتێكی پێشتردا بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای بۆ بەكاربەران بە بڕی 80% بەرزكردەوە لە سەرەتای 1ی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لەسەر ئاستی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بە‌هێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق. مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا…
Total
0
Share