ئەمریکا ڤیزای وڵاتەکەی بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە هەڵوەشاندەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرجەم ڤیزای هەڵگرانی پاسپۆرتی باشووری سودانی رەتکردەوە، ئەمەش بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئەو وڵاتە بە قبوڵنەکردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە رێگای کۆچی ناسایی بە ئەمریکا گەیشتوون.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتی باشووری سودان، رێز لە بنەمای قبوڵکردنەوەی هاوڵاتییانی خۆی لە وڵاتێکی دیکە ناگرێت، بۆیە ئەمریکا ناچارە هاوڵاتییەکانی لە وڵاتەکەی خۆی دەربکات.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستاوە دەست بە رێککارەکانی رەتکردنەوەی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی باشووری سودان دەستپێدەکات، چیدی ڤیزای ئەمریکاش بە هیچ هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە نادرێت.

لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ئیدارەی ئەمریکا هەوڵی دەرکردنی ئەو هاوڵاتییانە دەدات کە بە رێگای کۆچی نایاسایی گەیشتوون بە وڵاتەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share