ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “کلارین”، ئەنجامی یاریی نێوان ئەرجەنتین و سعوودیە چاوەڕواننەکراو بووە، تەنانەت دوای یارییەکە لیۆ مێسی لە ژووری جلگۆڕینەکان هاورێکانی بە “مردوو” وەسفکردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە کاتی گەڕانەوەی ستافی ئەرجەنتین، بێدەنگی باڵی بەسەر یاریزاناندا کێشاوە، بەڵام مێسی هەستاوە و وتارێکی بەهێز و پالپێوەنەری پێشکەشکردووە، دواتر سەرجەم یاریزانان گەڕاونەتەوە بۆ ژوورەکانی خۆیان و هیچ چالاکییەکیان نەبووە.

دواتر لە کاتی نانخواردی ئێوارەدا هەمووان لەسەر مێزێک کۆبوونەتەوە و گفتوگۆی چڕیان ئەنجامداوە، ئەزمووندارەکان هانی لاوانیانداوە و لاوانیش پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردووەتەوە بە گەڕانەوەیەکی بەهێز و بردنەوە لە ڕکابەرەکانی دیکە، تەنانەت ستافی ڕاهێنان بڕیاریانداوە کاتەکانی ڕاهێنان بگۆڕن بە شێوەیەک بۆ یاریزانان گونجاوتر بێت.

بابەتی پێشتر

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

بابەتی دواتر

کوڕەکەی مارادۆنا: تکایە، باوکم بە مێسی مەشوبهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share