ئەتلەتیکۆ (100)ی بایرنی ڕەتکردووەتەوە 

یانەی بایرن میونشن گرێبەستێکی گرانبەهای پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە ئامادە نەبووە دەستبەرداری جواو فیلێکسی پۆرتوگالی ببێت.

لەم وەرزەدا فیلێکس بەشداری 15 یاری کردووە، تەنها دوو گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە، کۆی بەشدارییەکانی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان (643 خولەک) بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، یانەی بایرن میونشن بڕی 100 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پێشکەشی ئەتلەتیکۆ کردووە، لە کاتێکدا یاریزانەکە لەژێر چاودێری دیێگۆ سیمیۆنی هەست بە متمانە و بەختەوەری ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا گرێبەستەکە ڕەتکراوەتەوە.

میدیاکان بە سەرسامییەوە لە هەڵوێستی ئەتلەتیکۆ مەدرید و دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر دەڕوانن و دەپرسن: ئەگەر یاریزانێکی نا بەختەوەر سوودێکی ئەوتۆی نەگەیاندبێت، چۆن دەکرێت 100 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی ڕەتبکرێتەوە؟

بابەتی پێشتر

ئەگەر مێسی نەگەڕێتەوە بەرشلۆنە کێ دەکڕێت؟

بابەتی دواتر

"ئێستا" نوێترین زانیاری لەبارەی خوولی ئەفسەران ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share