دی یۆنگ پلانەکانی لاپۆرتا بە هەڵواسراوی هێشتووەتەوە

فرێنکی دی یۆنگ یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، ڕەتی دەکاتەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات و پلانەکانی ئیدارەی خوان لاپۆرتا بە هەڵواسراوی دەهێڵێتەوە.

نیمیا ماتیچ و خوان ماتا یانەی مانچستەر یونایتدیان بەجێهێشتووە و پۆل پۆگبا نزیکە پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە بکات، لە بەرامبەردا ئیدارەی مانچستەر یونایتد چاوی لەسەر دی یۆنگە و وەک دیارترین ئامانجی مێرکاتۆی 2022 دەستنیشانیان کردووە.

دی یۆنگ ڕایگەیاندووە، “هەمیشە هەست بە خۆشی دەکەیت کاتێک تیپەکان گرنگیت پێدەدەن، بەڵام من ئێستا لە گەورەترین یانەی جیهانم، هەستێکی باشم هەیە و هیچ هەواڵێک لەبارەی ڕۆیشتنمەوە نییە.”

پێداگریی یاریزانە هۆڵەندییەکە لەسەر بەردەوامبوون لە ڕیزەکانی بارسا پلانەکانی ئیدارەی خوان لاپۆرتای بە هەڵواسراوی هێشتووەتەوە، بەو پێیەی ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە بەنیاز بوون تێچووی فرۆشتنی دی یۆنگ لە جێبەجێکردنی پلانەکانی مێرکاتۆی هاوینەی 2022 بەکار بخەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین

بابەتی دواتر

شەپۆلی سکچوون و ڕشانەوە تەنگی بە نەخۆشخانەکانی سلێمانی هەڵچنیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share