شڤیۆنتێک “ڕۆلان گارۆس”ی بردەوە

ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵەندی، چوارەم ناسناوی گەورەی لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە فاینەڵی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد.

شڤیۆنتێک یارییەکەی بە ئەنجامی (6-2)، (5-7)، (6-4) لە کارلۆین مۆخۆڤای چیکی بردەوە، بووە یەکەم ژن لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا کە بەرگری لە ناسناوە فەرەنسییەکە دەکات.

هەروەها توانی سێیەم ناسناوی پاڵەوانێتی فەرەنسا لە ماوەی چوار ساڵدا بەدەستبهێنێت، ئەمە جگە لەوەی ساڵی ڕابردوو ناسناوی ئەمریکای کراوەی بەدەستهێنا.

بڕیاریشە ئەمڕۆ یاریی کۆتایی “ڕۆلاند گارۆس-کراوەی فەرەنسا” لەسەر ئاستی پیاوان، لە نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و کاسپەر ڕودی نەرویجی-دا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share