فیلیپس دەبێتە دووەم گەورە گرێبەستی سیتی

کاڵڤین فیلیپس، بە ئیدارەی لیدز یونایتد-ی ڕاگەیاندووە، کە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتیەوە بکات.

پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی ئەم هەفتەیە گرێبەستی لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند واژۆ کرد، لە ئێستاشدا سەرنجیان خستووەتە سەر کاڵڤین فیلیپسی ئەستێرەی ئینگلتەرا و دەیانەوێت بەر لە گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا بۆندەکەی واژۆ بکەن.

چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەکە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لەنێوان یانەکانی مان سیتی و لیدز یونایتد یەکلایی بکرێتەوە.

گرێبەستی نێوان فیلیپس و یانەی لیدز یونایتد دوو وەرزی دیکە بەردەوام دەبێت، بەو هۆیەوە ئیدارەی لیدز لە توانایدا دەبێت بە لایەنی کەمەوە بۆ وەرزێکی دیکە درێژە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بدات.

فیلیپس لە وەرزی 2021/2022 ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە مانەوەی لیدز یونایتد لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی نایابی ئینگلتەرا، 23 یاری ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمار کرد.

بابەتی پێشتر

توركیا و ئێران باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە دیوار لە یەكتر جیادەكەنەوە

بابەتی دواتر

باندێك 131 ملیۆن دیناریان لە ژنێك دزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پێکانی نییە

پێش یارییەکەى فیلادلفیا مێسی توشی پێکانێکی بچوک هاتووە لە ڕاهێنانەکاندا بەڵام ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ یاریکردن و وتویەتی…
Total
0
Share