دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، ئەو بەلەمەی دوێنێ بە 500 کۆچبەرەوە لە دورگەی کریتی لە دەریای ئیجە خەریکبوو نوقم ببێت، کۆچبەرەکانی ناوی سوری و میسری بوون.
دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ئەو بەلەمەی دوێنێ سێشەممە بە 500 کۆچبەرەوە لە دورگەی کریتی لە یۆنان نزیکبوو لە نوقمبوونەوە، ناسنامەی کۆچبەرەکانی ناوی ئاشکرابوو کە سوری و میسری بوون و لە وڵاتی لیبیاوە بە ڕێکەوتوون بۆ ئیتاڵیا، بەڵام لە درێژەی گەشتەکەیاندا دووچاری مەترسی بونەتەوە”..
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئێستا کۆچبەرەکان سەرجەمیان رزگار کراون لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ڕزگارکردن کە لە کەناراوەکانی کریتی بەڕێوەچووە و گواستراونەتەوە بۆ شارۆچکەی خانیا”.