ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئوسترالیا تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له یاریگای (استاد الجنوب) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی دیدیێ دیشامپ کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی ئوسترالیا له خوله‌کی نۆ له‌لایه‌ن گره‌یک گۆدوینهوه تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی “لێس بلوس” له خوله‌که‌کانی 27، 32، 68، 72 له‌لایه‌ن ئه‌دریان ڕابیۆ و ئۆلیڤی جیرو (دوو گۆڵ)، کیلیان مباپێ-وه تۆمارکران.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا توانی له هه‌ردوو تایمی یارییه‌که‌دا کۆنتڕۆڵی ورده‌کارییه هونه‌رییه‌کان و یاریگا بکات، ڕێگه‌ی نه‌دا ئوسترالیا هه‌مان ئه‌زموونی سعوودییه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین دووباره بکه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه پله‌ی یه‌که‌می گرووپی چواره‌م، هه‌ڵبژارده‌کانی دانیمارک و تونس له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا به خاڵێکه‌وه که‌وتوونه‌ته پله‌کانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه.