لەبارەی بارانبارینی بەخوڕ و مەترسی دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتییان و تیمەكانی فریاكەوتن دەكرێت مەترسیی لافاو بە هەند وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەیە، كە بەهۆیەوە ئاستی ئاوی ڕووبار و چۆ‌مەكان بەرزدەبنەوە، بۆیە تكا لە هاوڵاتییان دەكەین ئامادەسازیی پێویست بكەن و خۆیان و بەرژەوەندییەكانیان لە نزیك ڕووبار و چۆمەكان دووربخەنەوە”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە دانیشتووانی ئەو گوندانە دەكەین كە ڕووبار و ئاوی ئـاوەڕۆی شارەكان بە نزیكیاندا تێپەڕدەبێت، بەتایبەتی دەوروبەری شاری هەولێر و شارە گەورەكان، مەترسیی لافاو بە هەند وەربگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی و شارەوانییەكان دەكات، لەیەكەم كاتژمێرەكانی پێنجشەممەی داهاتوودا لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هەفتەى داهاتوو پرسى داهاتى نانەوتیی هەرێم زیاتر رووندەبێتەوە

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، پاش راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرچاوڕوونیی زیاتر لەبارەی دۆسیەی نانەوتیی هەرێم یەکلادەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
زیاتر ببینە

لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان. قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share