شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بەردەوامە، دوای چەندین كێشە و گرفت لە ژێر زەویدا كە هاتە ڕێی كاركردنی كۆمپانیای جێبەجێكار.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێدا هاتووە، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی (ئارام) بەردەوامە دوای چەندین كێشە و گرفت، لەژێر زەویدا كە هاتە ڕێی كاركردنی كۆمپانیای جێبەجێكار و بە ڕێنمایی تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكتربڕی ئارام قۆناغ بە قۆناغ كارەكانی بەرەو پێش دەچێت و بەردەوامە لە كاركردن بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژە گەورەیە، خزمەتێكی بەرچاو بە دانیشتووانی سنووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەیەكی بەرچاوی ئاستەنگ و قەرەباڵغی هاتوچۆ.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هێرشی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بە نزیك ناودەبات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share