ئەردۆغان هێرشی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بە نزیك ناودەبات

سەرۆكی توركیا هێرشەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی بە وەڵامدانەوەی تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ ناودەبات و دەشڵێت، هێرشی زەمینی دژ بە شەڕڤانانی كورد “بەمنزیكانە” دەبێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی “بەمنزیكانە” ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا دژ بە شەڕڤانانی كورد ئەنجامدەدات، پاش هێرشە ئاسمانییەكان كە لە دوو رۆژی رابردوودا ئەنقەرە بۆ سەر ئەو بەشەی كوردستان ئەنجامیدا.

ئەردۆغان بەمجۆرە باسی لە هێرشە چاوەڕوانكراوەكە كرد، “بەمنزیكانە سەرجەمیان هەڵدەكەنین بە تانك و زرێپۆش و سەرباز”.

درەنگانی شەوی شەممە توركیا ژمارەیەك ئامانجی لە رۆژئاوا و هەرێمی كوردستان بۆردومانكرد، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارێتی ئەو وڵاتە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای بە ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەستەنبوڵ تۆمەتباركرد.

بابەتی پێشتر

بەهۆی قارچکی ژەهراوییەوە چەند حاڵەتێکی نەخۆشیی لیستریا تۆمارکرا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share